سەردەشت/ ڕێگری لە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش خۆسووتاندنی کچێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵەی لێکەوتەوە

12:07 - 19 خەرمانان 2722

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کچێکی مێرمنداڵ بە ناوی "فەرزانە ئیبراهیم‌زادە" تەمەن ١٦ ساڵ کچی محەممەد، بەهۆی دژایەتیکردنی بنەماڵەکەی لە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە "کوردپا"ی ڕایگەیاند: خوشەویستەکەی فەرزانە، ٦ جار خوازبینیی لە فەرزانە کردبوو، بەڵام بنەماڵەکەی لەگەڵ ئەو داخوازییە، دژایەتییان کردبوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاندووە بنەماڵەی ئیبراهیم‌زادە بەهۆی تەمەنی کەمی فەرزانە، دژی پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی کچەکەیان بوونه و "فەرزانە"ش ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوه.

فەرزانە ئیبراهیم‌زادە خەڵکی گوندی "کانی ڕەشـ"ـی شاری "سەردەشتـ"ـە.