سەردەشت/ هێرشی هێزی ئینتزامی بۆ سەر ماڵی هاووڵاتییەك
15:23 - 23 سەرماوەز 2711
كوردپا: هێزە ئینتزامییەكانی نیشتەجێی پایگای ئینتزامیی \"بێتووش\" لە ناوچەی ئالانی سەردەشت هێرشیان كردۆتە سەر ماڵی هاووڵاتییەك.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سەردەشت، هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران هێرشیان كردۆتە سەر ماڵی هاووڵاتییەك بەناوی \"محەممەد مام مەحموودی\"ی خەڵكی گوندی \"دولكان\" لە ناوچەی ئالانی سەردەشت.
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەدا رایگەیاندووە، هێزە ئینتزامییەكان پاش شكاندنی دەرگا و پەنجەرەی ماڵی ئەو هاووڵاتییە دەستیان بەسەر چەندین كارتۆن سیگار و كەلوپەلی دیكەدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
هێزە ئینتزامییەكان بە مەبەستی پێشگیری لە هێنانی باری قاچاخ رۆژانە لە گوندە سنووریەكانی ناوچە كوردنشینەكانی ئێران هێرش دەكەنە سەر ماڵی هاووڵاتییان، یان كۆڵبەرانی سەرسنوور دەدەنە بەر دەستڕێژ و بەم بۆنەشەوە گیانیان لێدەستێنن.
وێنە : فارس