سەردانی ئەندامانی شۆرای شاری ورمێ بۆ وڵاتی ئیتالیا هەڵوەشایەوە

21:09 - 1 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: پارێزگاری پارێزگای ورمێ، لە سەردانی چەند ئەندامێکی شۆرای شاری ورمێ بۆ وڵاتی ئیتالیا، دەژکردەوەی نیشان دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، جێگری پارێزگاری پارێزگای ورمێ، لە ئاییننامەکدا سەبارەت بە سەردانی چەند کەس لە ئەندامانی شۆرای شاری ورمێ بۆ وڵاتی ئیتالیا هوشداری بەوان دا.

لەو ئاییننامەیەدا کە لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: \"سەردانی محەممەد خەلیل‌پوور، مورتەزا پیری و محەممەدڕەزا عەلیزادە لە ئەندامانی شۆرای شاری ورمێ بۆ وڵاتی ئیتالیا هەڵوەشاوەتەوە، بەڵام هەروەها حوسێن بەخشایشی، محەممەد خالید حاتمی و عەبدولڕەحمان نەقشینی سەفەریان بۆ ئیتالیا کردووە\".

جێگری پارێزگاری ورمێ لە ئاییننامەلەیدا نووسیوویەتی: \"هۆشداریی پێویست و جیددیمان سەبارەت به لە بەرچاوگرتنی ئاییننامەی سەردانی ئەندامانی شۆرای ئیسلامی بە شۆرای ئیسلامیی شاری ورمێ داوە و پێداگریش کراوە کە ڕەزامەندنی کارگرووپی پارێزگا، بە مەرجی تەئید و ڕەزامەنی کۆمیسیونی ناوەندی، ئیمکانی جێبەجێکردن و بەڕێوەچوونی هەیە\".

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارێزگاری ورمێ بە هەواڵنێری کوردپا ڕایگەیاند: \"سەردانی چەند کەس لە ئەندامانی شۆرای شاری ورمێ بۆ وڵاتی ئیتالیا بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندە پەیوەندییەدارەکان ڕووی داوە و پارێزگاری ورمێش لەو پەیوەندییەدا، هۆشداری پێویستی بە شۆرای شاری ورمێ داوە\".

چەند ڕۆژ پێش هەواڵدەرییەکان باسیان لە دەسبەسەرکرانی دوکتور ئومید حوسێنی‌سەدر نوێنەری پێشووی شاری خۆی لە مەجلیس لە سنووری ئەو شارە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە کرد.

ئەو سەرچاوە هەواڵدەرییانە دەڵێن: \"ئەو نوێنەری مەجلیسە هەوڵی داوە، بە بڕێکی زۆری پارە لە سنووری \"ڕازی\"ـی شاری خۆی، دەربازی وڵاتی تورکیە ببێت\".