سەربازێك لە بازگەی پۆلیسی روانسەر گیانی لەدەست دا
16:25 - 29 بەفرانبار 2711
كوردپا: لە بازگەی پۆلیسی شاری روانسەر سەربازیك لە ئەنجامی پشكنینی ماشێنێكی بارهەڵگەردا گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە روانسەر، دوابەدوای ئەوەی كە پۆلیس رای شاری روانسەر بە گومانی بوونی كاڵای قاچاخ دەستبەسەر ماشێنێكی جۆری تریلیدا بارهەڵگردا دەگرن و داوای لێدەكەن كابینی دواوەوەی ماشێنەكەی هەڵبداتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا سەربازێك دەست بە پشكنینی ژێر كابینەكە دەكات و لە ئەنجامی كێشەی فەنیی جەكی ماشێنەكە كابینەكە بەسەر سەربازەكەدا دەكەوێت و گیانی لە دەست دەدات.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاریی وردتر و شوناسی سەربازەكە روون نەبۆتەوە.