سەربازێكی كورد بە شێوەیەكی ناڕوون گیانی لەدەست دا
16:14 - 28 سەرماوەز 2711
كوردپا: سەربازێكی كوردی خەڵكی شاری سەقز بە شێوەیەكی ناڕوون لە شوێنی خزمەتی سەربازییەكەی گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سەقز، رەسووڵ سەعادەت، تەمەن 23 ساڵ و خەڵكی گوندی \"قشڵاخ ئەفغانان\"ی سەقز، بە شێوەیەكی نادیار لە كرماشان گیانی لەدەست داوە.
تەرمی رەسووڵ سەعادەت، رادەستی بنەماڵەكەی كراوەتەوە.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هۆكاری گیان لەدەست دانی ئەو سەربازە كوردە روون نەبۆتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا و لە چەند مانگی رابردووە هەتا ئێستا چەند سەربازی دیكەی كورد بە شێوەیەكی گوماناوی لە شوێنی خزمەت كردنیاندا گیانیان لە دەست داوە و دەتوانین ئاماژە بە گیان لەدەست دانی دوو سەرباز لە شارەكانی سەردەشت و سەقز بكەین.