سەربازێکی دیواندەرەیی لە سنووری بانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

12:05 - 15 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژ، سەربازێک بە ناوی "ئاریان شامحەممەدی" تەمەن ٢٠ ساڵ کوڕی ئیبراهیم خەڵکی شاری دیواندەرە، بە هۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئاریان شامحەممەدی، لە یەکێک لە پادگانە سنوورییەکانی شاری بانە سەرباز بووە بە تەقەکردن لە خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هەنگی سنووریی بانە لەمەڕ خۆکوژی ئەو سەربازە کوردە، هیچ لێدوانێکی نەداوە.