سەرای هێمن لە شاری مەهاباد وەکوو باشترین موزە ناسێندرا

15:43 - 28 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: سەرای هێمن لە شاری مەهاباد بە یەکێک لەباشترین موزەکانی ئێران دەست نیشان کرا و نیشانی باشترین موزەی بە دەست هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممە ٢٧ی بانەمەڕ، سەرای مامۆستا هێمن لە شاری مەهاباد، بە یەکێک لە باشترین ٢٠مۆزەی ئێران دەست نیشان کرا.

ڕۆژی ١٨ی مانگی مەی کە بە ڕۆژی جیهانی موزە ناسراوە ، بە ٢٠ مۆزەی چالاک و باشترین موزەکانی ئێران، نیشانی باشترینیان لە نێو ٤٠٠ موزەی ئێران پێ دەدرێت، کە موزەی مامۆستا هێمن یەکێک لە باشترین موزەکان بوو.

سەرای هێمن لە شاری مەهاباد. ماڵی مامۆستا محەممەد ئەمین شیخوئیسلامیی ناسراو بە\"هێمن\" شاعێری ناوداری کوردە، کە لە مانگی خەرمانانی ساڵی ٩٢ی هەتاوی کرا بە موزە و دەستی بە کارەکانی کرد.

سەرای هێمن، شوێنێکە بۆ ڕاگرتن و نمایش کردنی بەرهەمە بە جێماوەکانی \"مفاخر\"ی شاری مەهاباد، وەکوو کەرەستەی شەخسی، دەست نووسەکان، گوتار و کتێب، ژیاننامە، ئامێری موسیقا، تابلۆی نیگارکێشی، ئاڵبۆمی وێنە و فایلە دەنگی و وێنەکانە.

مامۆستا هێمن لەلایەن دوکتور قاسملوو بە شاعێری گەل ناسراوە.

سه‌ید محه‌ممه‌د ئه‌مین شێخولئیسلامی ناسراو به‌ هێمن کوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی موکری لە به‌هاری ساڵی ١٣٠٠ی هه‌تاوی له‌ گوندی لاچینی سه‌ر به‌ شاری مەهاباد لە دایک بووە و رێکەوتی٢٨ی خاکەلێوەی ١٣٦٥ی هەتاویدا ماڵئاوایی لە ژیانی کردووە و لە گۆڕستانی بوداق سوڵتانی ئەو شارە بە خاک سپێردراوە.