سەد و نەوەد كرێكاری بەنداوی ژاوەی سنە لەسەر کار دەركران
17:05 - 21 بانەمەڕ 2712
كوردپا: شیركەتی بەڵێندەریی \"معتبر\" كە یەك لە شیركەتەكانی بەنداوی ژاوەی ناوچەی ژاوەرۆی سنەیە، سەرەڕای ئەوەی كە مووچە و مەزایای چوار مانگ كرێكارانی نەداوە، 190 كرێكاریشی لەسەر كار دەركردووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا 190 كرێكاری گرێبەستیی بەنداوی ژاوە هەڵكەوتوو لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە كە لەلایەن شیركەتی بەڵێندەریی \"معتبر\"ەوە ماوەی 4 مانگە مووچە و مەزایایان پێنەرداوە، لەسەر كاریش دەكراون.
یەكێك لە كرێكارانی ئەو بەنداوە كە نەیوسیت ناوی ئاشكرا بكرێت، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی كوردپا وێڕای پژڕاست كردنەوەی ئەم هەواڵە، وتی: ئەوە یەكەم جار نیە كە لەلایەن لێپرسراوانی ئەو بەنداوە و شیركەتە بەڵێندەرەكانەوە هەڵوێستی لەو چەشنە بەرامبەر كرێكاران دەگیرێتە بەر و لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا چەند جار كرێكاران بەبێ دانی مووچە لەسەر كار دەركراون.
پێشتریش چل كەس لە كرێكارانی بەشی \"خۆڵە سوورە\"ی بەنداوی \"ژاوە\" بە حوكمی كارفەرما لەسەر كار دەركرابوون.
یەك لەو كرێكارانە ئەوكات بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا وتی: 40 كەس لە كرێكارانی بەنداوی \"ژاوە\" بەبێ هۆ و بە فەرمانی كارفەرما لەسەر دەركراون.
ئەو كرێكارە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكریت وتیشی: بەڵێندەر و موهەندسەكانی بەنداوی \"ژاوە\" خەڵكی ناخۆجێین و زۆر كرێكاری غەیرە كوردیان لەگەڵ خۆیان هێناوە و ئەوانەی كە دەركراون هەموویان كرێكاری كورد بوون و هەتا ئێستا چەندین حاڵەتی لەو چەشنە رووی داوە.
كرێكارانی بەنداوی ژاوە سەرەتای ساڵی 1390 بەهۆی كەمیی مووچە و دواكەوتنی مووچەكانیان دوو جار دەستیان لە كار كێشابۆوە و مانیان گرتبوو.
لە مانگی بانەمەڕی ساڵی 1389 كرێكارێكی خەڵكی پاوە بەناوی مەحموود رەحمەتی لەو بەنداوە لە كاتی كار كردندا كەوتە ناو ئاو و گیانی لە دەست دا.
بەپێی ئامار و سەرچاوەكانی هەواڵ، لە سەرەتای ساڵی 1391ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران نزیك بە 2 هەزار كرێكار لە كەرتە جیاجیاكانی كار و وەبەرهێنان لەسەر كار دەركراون