سەدان كرێكاری بازارچەی پەرویزخان بەهۆی نەدانی مووچەكانیان دەستیان لە كار كێشایەوە

14:37 - 6 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كرماشان پۆست، سەدان كرێكاری دەروازەی سنووریی \"پەرویزخان\" بەهۆی نەدان و وەدواكەوتنی مووچەكانیان دوێنێ‌ یەكشەممە دەستیان لە كار كێشاوەتەوە.

كرماشان پۆست لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردۆتەوە، زیاتر لە دوو حەفتەیە كرێكارانی بازارچەی سنووریی پەرویزخان مووچەیان پێ نەدراوە. یەكێك لە كرێكاران بە ماڵپەڕی كرماشان پۆستی وتووە: \"بەڕێزان هەر رۆژە سفرەكانیان زیاتر دەڕازێنرێتەوە، بەڵام كرێكاران هەر رۆژە سفرەكانیان بەتاڵتر دەبێتەوە\".

كرێكارێكی دیكە پرسیاری ئەوەیە: \"لەبەرچی مووچەی رۆژانەی ئێمە پاش تێپەڕنی دوو حەفتە هێشتا نەدراوە و كەسیش لە هۆكارەكەی نازانێت؟

بەپێی هەمان سەرچاوە لێپرسراوانی سنووری پەرویزخان سەردانی شاری قەسرشیرین و دەورووبەریان كردووە و هێندێ‌ لە بێَكارانیان بۆ كاركردن هێناوەتە ئەو بازارچەیە.

بەهۆی چارەسەر نەكردنی گرفتی كرێكاران سەدان كرێكاری ئەو سنوورە خەززەڵوەری ساڵی 1390یش دەستیان دابووە مانگرتن.

گرفتی بازرگانان بۆ هاوردە و هەناردەی كاڵا، پێڕانەگەیشتنی لێپرسراوان بە كاروبار و گرفتەكانی كرێكاران و نەبوونی ئیمكانان و پێداویستیی زەرووری بەشێك لە گرفت و كێشەكانی ئەو بازارچە سنووریەن.
\"5831.jpg\"
سەرەڕای ئەوەی كە هەتا ئێستا چەندین لێپرسراو وەك پارێزگار بڕیاری چارەسەریی ئەو كێشانەیان داوە، بەڵام بە ناچارەسەری ماونەتەوە.

دوو بازارچەی فەرمیی سنووریی پەرویزخان و خوسرەوەی لە سنووری شاری قەسر شیرین لە پارێزگای كرماشان كە ساڵانە زیاتر لە 48%ی كاڵای غەیرە نەوتیی ئێران لەو سنوورەوە رەوانەی ئێران دەكرێن بە گەوەترین سنووری ئاڵووێری كاڵا و پێوەندیی بازرگانیی ئێران لەگەڵ عێراق دێنە ئەژمار، كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لەگەڵ چەندین گرفتی لەم چەشنە بەرەوڕوو بۆتەوە.