سێ کەس لە سەقز و مەریوان بەهۆی وەرگەڕانی تەراکتۆر گیانیان لە دەستدا

13:48 - 4 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: بەهۆی وەرگەڕانی تەراکتۆرێک لە گوندی پیرەومەرانی سەقز و تەراکتۆرێک لە گوندی بەیەڵەی مەریوان ٣ هاووڵاتی کورد بوونە قوربانی.

ڕۆژی ڕابردوو لە گوندی پیرەومەران، هەڵکەوتوو لە نێوان شارەکانی بانە و سەقز، دوو کەس بە ناوەکانی مەسعود ئەمین‌پوور تەمەن ٥٠ ساڵ و ئازاد ئەحمەدپوور تەمەن ٣٢ ساڵ بەهۆی وەرگەڕانی تەراکتۆرەکەیانەوە گیانیان لە دەست دا.

هاوکات لە گوندی بەیەڵەی مەریوان هاووڵاتییەکی دیکە کە شوناسی ناڕوونە لە کاتی جووت کردن بە تەراکتۆرەکەی لە ئەنجامی وەرگەڕانی تەراکتۆر گیانی لە دەست دا.