سێ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود بریندار کران
                    
                    12:07 - 6 خەزەڵوەر 2722
                
             
            ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەر، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی "وەلی ئەمینی" کوڕی غەریب، "ئەیووب بابایی" کوڕی شەبیب و "سەلام سەفایی" کوڕی حەسەن، خەڵکی شاری سەلاسیباوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود پێکران و بریندار بوون .
هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو سێ کۆڵبەرە کردبوو.
ئەو سێ کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکیی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانی شاری کرماشان کراون و هەنووکە لەژێر چاوەدێری پزیشكیی دان.
 
                             
                             
                            