سێ کرێکاری کورد لە سەر کارەکەیان دەرکران

16:11 - 17 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: سێ کرێکاری کورد، لە یەکێک لە شیرکەتەکانی شاری سنە، بە هۆی ناڕەزایەتیدەربڕین بە نیسبەت دواکەوتنی مووچەی ٣ مانگەیان لە سەر کارەکەیان دەرکران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شیرکەتی \"شیرین عسل\" لە شاری سنە، ٣ کەس لە کڕیکارانی خۆی کە ناڕەزایەتییان لە هەمبەر دواکەوتنی مووچەکەیان دەربڕیبوو، لە سەر کارەکەیان دەرکردووە.

شوناسی ئەو سێ کرێکارە دەرکراوە کوردە، بە ناوەکانی \"نووشین قادری\"، \"فەریبورز سەمایی\" و \"شارام عەلیمورادی\" ڕاگەیەندراوە.

ئەو کرێکارانە، ماوەی سێ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە.

شیرکەتی \"شیرین عسل\"، لە شارەکی سەنعەتی ژمارەی ٢ی شاری سنە هەڵکەوتووە و سەرجەم ٩٢ کرێکاری هەیە.