سێ کاسبکاری کورد لە شاری سەردەشت دەسبەسەر کران

21:35 - 21 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: هەنگی سنووریی شاری سەردەشت، لە سنووری \"کێلێ\"ی ئەو شارە، سێ کاسبکاری کوردی خەڵکی ئەو شارەیان دەسبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی خەرمانان، سێ کاسبکاری کورد خەڵکی شاری سەردەشت لە سنووری \"کێلی\"ی ئەو شارە، لە لایەن هەنگی سنووریی سەردەشت دەسبەسەر کرا.

شوناسی یەکێک لەو سێ کاسبکارە کوردە \"پەرویز\" خەڵکی گوندی \"زوران\"ی شاری سەردەشت ڕاگەیاندراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەنگی سنووریی شاری سەردەشت، ئەو سێ کاسبکارە کوردەیان بە تۆمەتی \"بەزاندنی سنوور\" دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، شوناسی ئەو دوو کاسبکارەکەی دیکە بۆ ئاژانسی کوردپا، ڕوون نەبووتەوە.

ئەو سێ کاسبکارە کوردە، بە مەبەستی دابینکردنی بژیوی ژیانی بنەماڵەکەیان ڕوویان لە ناوچە سنوورییەکان کردووە.