سێ چالاکی سیاسیی کورد لە سەردەشت بە زیندان مەحکووم کران

13:29 - 4 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە حوکمی زیندانی کرانیان بۆ بڕایەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ لە رۆژانی رابردوودا لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەهاباد سێ چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری سەردەشتی هەرکام بە ٤ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد.

ناوی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی شاری سەردەشت سیروان حەسەن نژاد، سەید سامان حوسێنی و سیروان نەسروڵڵا زادە راگەیاندراوە.

دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران تاوانی ئەو سێ چالاکە کوردەی \"چالاکی بە دژی نیزام و تەبلیغات بۆ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران\" راگەیاندووە.