سێ هاووڵاتیی کورد پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزران

13:37 - 9 خەرمانان 2722

ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی خەرمانان، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حەکیم میرزایی"، "هیوا میرزایی" و "زاهیر مورادی" خەڵکی گوندی "بێمزورتێـ"ـی شاری شنۆ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، بۆ زیندانی شنۆ، ڕاگوێزران.

ئەو سێ هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان، بێبەری کرابوون.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، ئەو سێ هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ، کرابوون.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: هیوا میرزایی، حەکیم میرزایی و زاهیر مورادی