سێ هاووڵاتیی عەرەب لە شاری دیزفوول دەستبەسەر كران
13:03 - 23 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: لە یەكێك لە شارەكەكانی دەورووبەری شاری دیزفوول لە پارێزگای خووزستان سێ هاووڵاتیی عەرەب لەلایەن هێزە ئەمنیەتیی و لیباس شەخسییەكانی حكوومەتەوە دەستبەسەر كران.
بەپێی راپۆرتی چالاكانی مافی مرۆڤی عەرەبی ئەهواز كە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە، سەرلە بەیانیی رۆژی سێشەممە رێكەوتی 21ی سەرماوەز سێ هاووڵاتیی عەرەب بەناوەكانی \"حوسێن دەیلەمی\" تەمەن 23 ساڵ، \"عەباس دەیلەمی\" تەمەن 24 ساڵ و \"جەلیل دەیلەمی\" 31 تەمەن ساڵ و دانیشتووی شارەكی \"خەیبەر\"ی سەر بە شاری دیزفووڵ لە پارێزگای خووزستان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتەوە دەستبەسەر كراون.
سەرچاوەكە لەزاری یەكێك لە كەسوكاری ئەو گیراوانەوە ئاشكرای كردووە كە هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەت سەرلەبەیانی زوو رۆیشتوونەتە ناو ماڵی ئەو هاووڵاتییانە و ترس و دڵەڕاوكێیان خستۆتە ناو بنەماڵەكانیان و هەر سێكیان دەستبەسەر و رەوانەی گرتنگەیان كردوون.
بەپێی هەمان سەرچاوە هەتا ئێستا لەمەڕ هۆكاری ئەو سێ هاووڵاتییە گیراوە و شوێنی راگیرانیان هیچ زانیاری و هەواڵێك لەبەر دەستدا نیە. بە وتەی بنەماڵەكانیان ئەو سێ هاووڵاتییە عەرەبە سەرقاڵی چالاكیی فەرهەنگی بوون.
بەپێی راپۆرت و زانیاریی چالاكانی مافی مرۆڤی ئەهواز لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا رێژەی هاووڵاتییانی دەستبەسەر كراوی عەرەب لە پارێ.گای خووزستان لەلایەن هێزە نیزامی و ئەمنیەتییەكانەوە روویان لە زیادبوون كردووە و كۆمەڵێكیشیان بە تەقەی ئەو هێزانە كوژراون.