سێ هاووڵاتیی شنۆیی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

12:44 - 23 گەلاوێژ 2722

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی "ئارش پیری" تەمەن ٢٠ ساڵ کوڕی محەممەد، "هیوا میرزایی" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی عەبدوڵرەحمان و "زاهیر مورادی" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی خدر، خەڵکی گوندی "بێمزۆرتێ"ی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو سێ هاوووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگواستووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو سێ هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکانیان، بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو سێ هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لە بەر دەستدا، نییە.