سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی کوردستانی ئێران لە ناو داعشدا کوژران
14:06 - 12 گەلاوێژ 2715
ئاژانسی کوردپا: سێ کەس لەو شەش هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی سەلاسی باوەجانی کە چووبوونە نێو گرووپی توندڕەوی ئیسلامی داعش لە شەر و تێکهەڵچوونێکدا کوژران.
بەپێی راپۆرتی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، شەش هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی \"زمکان\" سەر بە شاری سەلاسیباوەجانی لە پارێزگای کرماشان پەیوەست بوون بە گرووپی توندڕەوەی داعش.
سەرچاوەیەکی ئاگادار، شووناسی ئەو هاووڵاتییانەی بە ناوەکانی \"ئا،م\" کوڕی ستار \"ج.ر\" و \"ئا.ر\" کوڕی جەلیل، \"ئا.ی\" کوڕی براعەزیز و \"ئا.م\" کوڕی ئەحمەد و \"ی.ف\" کوڕی سەمین بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای راگەیاندووە.
هەر بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە، \"ج.ر\"، \"ئا.ی\" و \"ی.ف\" لە چالاکییە نیزامییەکانی ئەو گرووپە توندرەوە لە عێراق وسووریەدا کوژراون.
ئەو هاووڵاتییانە لە رێگای کەسانی پەیوەندییدار بە گرووپی توندڕەوی ئیسلامیی داعش بەم گرووپە توندڕەوە پەیوەست بوون.
هەواڵنێری کوردپا لە زاری یەکێک لە نزیکەکانی ئەو کوژراوانە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: هەواڵی کوژرانی ئەو سێ کەسە لەلایەن ئەندامانی گرووپی داعشەوە لە وڵاتی سووریەوە لە رێگەی تەلەفوونەوە بەبنەماڵەکانیان راگەیەنراوە.
شایەتحاڵەکان لەو بارەوە دەڵین: کەسانی سەر بە ئەو گرووپە بە ئاشکرا لە گوندی زمکان چالاکی دەکەن، کە هەتا ئیستا لایەنە پەیوەندییدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران هیچ هەڵوێستێکیان لە خۆیان لە دژی چالاکی ئەو گرووپە نیشان نەداوە.
لە وتووێژێکدا ئامد سلێمان کارناس و شارەزا لە بورای ئیسلامیی سیاسی سەبارەت بە ئیدئۆلووژی و بنەما فیکریییەکانی داعش و هۆکارەکانی پێوەست بوونی لاوەکان بەئەو گرووپە توندرەوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای راگەیاند: لە ئەنجامی نەبوونی سیستمێکی دادپەروەرانە و داخرانی هەموو رێگاکان ئەو لاوانە پەیوەست بە گرووپی ئیسلامی داعش دەبن.
ئامد سلێمان لە درێژەدا دەلێت: بانگەشەکارانی سەلەفی جیهادی بۆ خۆشبژیوی و ئاسایش لە ژێر سەیتەری ئیسلام پروپاگەندە دەکەن و لەوەها حاڵەتێکدایە کە بیرۆکەی سەلفی جیهادی بۆ ژیانێکی باشتر پەردەستێنی، بەڵام لە هێچ وڵاتێکی ئیسلامی خۆشبژیوی و ئاسایشی ژیان بۆ خەڵک دابین نەکردوە.
بەپێی ئامارەکان، لە سهرهتای درووستبوونی خیلافهتی ئیسلامییهوههەتاکوو ئێستا نزیک به٧٠٠ گهنجی هەرێمی کوردستانی عێراق و کوردستانی ئێران روویان لەناو داعش کردووە و و زۆربهی ئهو کهسانهش لهشهش مانگی یهکهمی درووستبوونی خیلافهتدا واتە لە سەرتایی مانگی ژوئنی ٢٠١٤ی زایینی هەتا مانگی دیسامبر هەمان ساڵ بۆ ناوچەی ژێر دەسەڵاتی داعش لە عێراق و سووریە کۆچیان کردوە و پەیوەست بەو رێکخراوە بوونە.