سێ هاووڵاتیی خەڵكی پاوە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتەوە دەستبەسەر كران
19:16 - 11 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: سێ لاوی خەڵكی دەورووبەری شاری پاوە لەلایەن ئەمنیەتییەكانی حكووومەتەوە دەستبەسەر و راپێچی گرتنگە كراون.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی دووشەممە رێكەوتی 10ی رەزبەر سێ لاوی كورد بەناوەكانی ماكوان كوڕی ئەحمەد و خەڵكی گوندی شۆشمێ، مودریك فەتحی كوڕی عەلائەدین خەڵكی گوندی نەیسانە و ماكوان وەیسی كوڕی ئەحمەد و خەڵكی گوندی نەیسانەی سەر بە بەخشی نەوسودی شاری پاوە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتەوە دەستبەسەر و رەوانەی گرتنگە كراون.
هەتا ئێستا هۆكاری گیرانی ئەو سێ لاوە كوردە و هەروەها شوێنی راگرتنیان بە هەواڵنێری كوردپا لە شاری پاوە رانەگەیەنراوە و لەمەڕ چارەنووسیان زانیارییەك لەبەر دەستدا نیە.