سێ هاووڵاتیی خەڵكی سەردەشت لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كران
21:08 - 8 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: حەفتەی پێشوو سێ هاووڵاتیی كوردی خەڵكی سەردەشت لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كران.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 2ی خەرمانانی حەفتەی پێشوو سێ هاووڵاتیی كورد بەناوەكانی لەتیف عەلیخانی، سیامەند عەلیخانی و محەممەدئەمین سەعیدی خەڵكی گوندەكاكی \"گوێزلی و بێژوێ\" پاش گیران لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، رەوانەوە شوێنێكی نادیار كراون.
بە وتەی كەسوكاری نزیكی ئەو دەستبەسەر كراوانە هەتا ئێستا لەبارەی هۆكاری دەستبەسەر و شوێنی راگیرانیان زانیارییەك لەبەر دەستدا نیە.
سەرەڕای بەدواداچوون و پەیجۆری بنەماڵەكانیان بە مەبەستی زانین لە چارەنووسیان، لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە هیچ وەڵامێكیان پێنەرداوەتەوە و ئەمەش بۆتە هۆی نیگەرانییان.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای وەرزی هاوینی ئەمساڵەوە 110 هاووڵاتیی كورد لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران لەلایەن هێزە نیزامی و ئەمنیەتییەكانی حكوومەتەوە بە تاوانی جۆراوجۆری وەك چالاكیی سیاسی، فەرهەنگی و مافی مرۆڤ دەستبەسەر كراون.
ئەم ئامارە بە پشت بەستن بە ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاو كراوەتەوە، بێگومان رێژەی راستەقینە لەم ئامارەش زیاترە.