سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری گیلانغەرب لە ئاودا خنکان
11:52 - 5 خەرمانان 2722
ڕۆژی هەینی ٤ی خەرمانان، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی "عیرفان فەتحی، ئیدریس پەروندار و و وەحید لەتیفی" لە ڕووباری "قاسمئاوا"ی شاری گیلانغەرب لە پارێزگای کرماشان، لە ئاودا خنکان.
ئەو سێ هاووڵاتییە لە کاتی مەلەکردن و بەهۆی ناشارەزایی لە مەلەکردن لەو ڕووبارەدا، خنکاون.
بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانەکانی پارێزگای کرماشان، ڕایگەیاند: ئەو سێ هاووڵاتییە تەمەنیان لە نێوان ٣٠ هەتا ٣٣ ساڵدا بووە.
نەبوونی هێمای ئاگادارکەرەوە، نەبوونی چاوەدێریی ناوەندەکانی فریاکەوتن بە سەر چۆماوەکان و ناشارەزایی هاووڵاتییان لە مەلەکردندا، بە هۆکارە سەرەکییەکانی خنکانی هاووڵاتییان بە ئەژمار دێن.