سێ فیلمی دەرهێنەرێکی کورد بۆ فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی هەڵبژێردرا
15:34 - 21 بەفرانبار 2715
ئاژانسی کوردپا:سێ فیلمی \"یەک هیچ\"، \"برگهای پاییز\" و \"ماهی\" لە دەرهێنەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز، بەشداریی لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی \"ئەتلەس\" لە وڵاتی ئەمریکادا کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سێ کورتە فیلمی، یەک هیچ، گەڵاکانی پاییز و ماسی، لە دەرهێنەرێکی سینماکاری کوردی خەڵکی شاری سەقز، بە ناوی \"سامان حوسێنپوور\"، لە دووهەمێن فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی \"ئەتلەس\" لە وڵاتی ئەمریکا بەشدار دەبێت و پیشان دەدرێت.
دووهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی \" ئەتلەس\" لە وڵاتی ئەمریکا، لە ڕێکەوتی ١٥ هەتا ٣١ی ژانوییە بەڕێوە دەچێت.
سامان حوسێنپوور، هەتا ئێستا سێ کورتە فیلمی بەرهەم هێناوە و یارمەتیدەر و بەشدار بووە لە بەشە جۆراوجۆرەکانی دروستکردنی زیاتر لە ٢٠ کورتە فیلمی دیکەدا.
ناوبراو هەتاکوو ئێستا، دەیان خەڵاتی ئۆستانی، کیشوەری و نێونەتەوەیی لە بەشی چیروک نووسین و دروستکردنی فیلم بەدەست هێناوە.
سامان حوسینپوور لەدایکبووی ساڵی ١٣٧١ی هەتاویە لە شاری سەقز، و لە تەمەنی ١٤ساڵییەوە دەستی بە کاری شانۆیی کردووە و هەر لەو تەمەنەشدا چالاکییەکانی خۆی لە بواری سینماییەوە دەستپێکردووە.