سێ زیندانی لە زیندانی ناوەندیی ئیلام لە سێدارە دران

10:42 - 1 رێبەندان 2721

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدانی سێ زیندانی بە ناوەکانی "حامید مەنووچێهری"، "محەممەد کەریم‌نژاد" و "سوبحان شووهانی" لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها وتوویەتی: "لەنێوان ئەو سێ زیندانییە، حامید مەنووچێهری خەڵکی شاری مێهرانە".

هەتا ئێستا لەسێدارەدانی ئەو سێ زیندانییە لەلایەن میدیا نێوخۆییەکانی ئێران و یان سەرچاوە فەرمییەکانەوە ڕانەگەیندراوە.

وێنە: حامید مەنووچێهری و سوبحان شووهانی