سێ‌ زیندانیی سیاسیی كورد چارەنووسیان نادیارە

21:35 - 21 بانەمەڕ 2712
كوردپا: سێ‌ زیندانیی سیاسیی كورد دوای تێپەڕینی نزیك بە 4 ساڵ لە دەستبەسەر كرانیان، هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

جەمیل بارز، شاهێد بەهرامی و ئاسۆ میرزایی لە رێكەوتی 8‌ی جوزەردانی ساڵی 1387ەوە لە شاری مەریوان لەلایەن هێزەكانی سەر بە ئیتلاعاتی سپای پاسدارنی حكوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون و لەو كاتەوە هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

\"4501.jpg\"
چالاكانی مافی مرۆڤ و دێمۆكراسی لە ئێران بڵاوی كردەوە، بنەماڵەی ئەو سێ‌ هاووڵاتییە رایانگەیاندووە لە ماوەی ئەو 4 ساڵەدا سەردانی چەندین ناوەندی ئەمنیەتیمان كردووە، بەڵام لەلایەن لێپرسراوانی ئەو ناوەندانەوە لەمەڕ چارەنووسی ئەو سێ‌ زیندانیە سیاسییە هیچ وڵامێكمان پێ‌ نەدراوەتەوە.

سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد، ئەو سێ‌ هاووڵاتییە لە ئەنجامی زەخت و گوشاری هێزە ئەمنیەتییەكان بە ناچاری وڵات بەجێ‌ دەهێلێن و دوای ماوەیەك دەگەڕێنەوە شاری مەریوان.

\"4500.jpg\"
دوابەدوای گەڕانەوەی ئەو سێ‌ كەسە لەلایەن هێزەكانی سەر بە ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كرابوون و لەو كاتەوە هەتا ئێستا هیچ هەواڵێك لەمەڕ چارەنووسیان لەبەر دەستدا نیە.