سێیەمین بەرهەمی شاعیر و نووسەرێكی کورد بڵاو كرایەوە
12:25 - 1 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: کتێبی شێعری \"کچە گیان\" بەرهەمی سمایل عەزەمی، شاعێر و نووسەری كوردی خەڵكی شاری دیواندەرە بە هەژماری ١٠٠٠ دانە چاپ و بڵاو كرایەوە.
سمایل عەزەمی لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەو کتێبە ٣ شێعری درێژ لە قاڵبی شێعری نوێدا لە خۆ گرتووە و بە وردی بەسەرهاتی ئەڤیندارانەی کوڕان و کچان وەسف دەکات.
ئەو شاعیرە کوردە باسی لەوەش کرد کە لە بەشێکی دیکەی ئەو شێعرانەدا ژیانی مەینەتباری ژنان لە پانتایی مێژوودا وەسف کردووە.
ناوبراو ئاشکرای کرد، لە ئێستادا سەرەڕای ئەوەیکە ٢ کاری شێعر و چیرۆکی تایبەت بە منداڵانی ئامادەی چاپ و بڵاوکردنەوەیە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیەک لەسەر شایەرانی ئەو ناوچەیە و لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی لەسەر رووداوێکی ئەڤینداریەتیی ئەو ناوچەیە کە ناوی \"عەزیز و کوبرا تراژیدیای سەردەم\" بۆ دیاری کردووە.
سمایل عەزەمی لە دایکبووی ساڵی ١٣٥٢ی شاری دیواندەرەیە و بڕوانامەی کارناسیی کۆمەڵایەتیی وەرگرتووە و هەنووکە لە قوتابخانەکانی ئەو شارە سەرقاڵی وانە وتنەوەیە و هەتا ئێستا ٣ بەرهەمی بەناوەکانی \"فەرهەنگی تازەی هەورەکان\"، \"چرکانەکانی ئێوارەییەکی نامۆ\" و \"کچە گیان\"ی چاپ و بڵاو کردۆتەوە.