سێڵاو لە باشووری کوردستانی ئێران ١٢٥٠ میلیارد تمەن خەساری لێکەوتەوە

14:11 - 12 خەزەڵوەر 2715
ئاژانسی کوردپا: بەراوەردی زیانە بەراییەکانی بارینەکانی کۆتایی حەوتووی ڕابردووی پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام بڵاو کرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەری کوردپا،بارینی بارانێکی بێ وێنە لە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان لە ڕۆژەکانی پێنجشەممە و هەینی حەوتوی ڕابردوو، چەندین میلیارد تمەن زەرەرو زیان خستووە سەر ماڵەکان و ناوەندە کانی بارهێنان شوێنە گەشتیارییەکانی ئەو دوو پارێزگایە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ناوەندی کەش و هەوای ئیلام ، ڕێژەی بارینەکان لە پارێزگای ئیلام لە سەد ساڵی ڕابردوودا بێ وێنە بووە.

پارێزگاری ئیلام بە هەواڵنێری \"تەسنیم\"ی راگەیاندووە کە:بەپێی بەراوەردە سەرەتاییەکان تاکو ئێستا یەک هەزارو ٥٠ میلیارد تمەن زەرەر و زیان لەو پارێزگایە کەوتووە.

\"28908.jpg\"
بەوتەی محەممەدڕەزا موروارید،بەشە تجاری و مەسکونیەکانی شارومەندان زیاتر لە ٢٠٠ میلیاردتمن خەسارەتی بەر کەوتووە.

ناوبراو لەدرێژەدا رایگەیاندووە، کە ئاسانکاری بێ‌بەرانبەر دەدرێتە ئەوکەسانەی کە خەسارەتیان لێ کەوتووە و نۆژەن‌کردنی شارەکان دەست پێ دەکەینەوە.

ئامارە نیوە فەرمیەکان باس لە وێران بوونی ١٠ تا ١٠٠ لە سەدی ٢٠هەزار ماڵی هاووڵاتیان لە پارێزگای ئیلام دەکەن.

پارێزگای کرماشانیش لە چەندرۆژی رابوردوودا تووشی لافاو بوو وبە هۆی ئەو لافاوەوە بەپێی بەراوەردە سەرەتاییەکان ٢٠٠ میلیاردتمەن خەسارەتی لێکەوتووە.

ئەم رێژە خەسارە لە لایەن بەرپرسی گشتی بەڕێوبەرایەتی قەیرانەکانی پارێزگاری کرماشان راگێندراوە و ناوبراو ئاماژە بە تاوتوێکردنی زۆرتری بابەتەکە دەکات.

حسێن باباجانی لە وتووێژێکی لەگەڵ ماڵپەری ئیسنا دەڵێت: زۆرترین زەرەر بەر شارەکانی کرماشان، گیلان غەرب، سونقور و پاوە و هەورامان کەوتووە.

لافاوەکانی پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان بوونەتەهۆی گینا لەدەست دانی لانی کەم
٤کەس و ٢٠ کەسیش بریندارن.

بەراوەردە سەرەتاییەکانی خەسارەتەکان لە باشووری کوردستانی ئێران لە حالێکدا راگەیەندراوەکە تا ئێستا بەڵێنی ١٠ میلیاردتمەن بۆ قەرەبوو کردنیان دراوە.

ئیسماعیل نەجار، ڕرۆژی یەکشەممە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئیعتباری پێویست بۆ پێ راگەیشتن بەو کێشانە کە بەهۆی لافاو لە ئاوی خواردن، پردەکان،ناوەندەکانی پەیوەندی و ماڵەکان کەوتووە، دوای پەسەندکردنی لە لایەن دەوڵەتەوە دەدرێت.

\"28910.jpg\"

\"28911.jpg\"

\"28909.jpg\"