سێكچە مێرمنداڵی كرماشانی بانگهێشتی تیمی میللیی مێرمنداڵان كران
15:36 - 25 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: سێكچە یاریزانی كرماشانی لەلایەن تیمی میللیی مێرمنداڵانی ئێرانەوە بانگهێشتی یارییەكانی ئەو تیمە لە تاران كراون.
بەپێێهەواڵی هەواڵدەریی ئیسنا، \"فاتمە چشمە سفیدی، میدیا ئەنووشە و سەنا سادقی\" لەلایەن فیدراسینی فوتباڵی ئێران و راهێنەری تیمی میللیی فووتباڵی كچانی مێرمنداڵی خوار تەمەن ١٤ ساڵەوە وێڕای ٢٢ یاریزانی دیكە بانگهێشتی ئوردووی ئامادەیی ئەو تیمە كراون.
ئوردووی ئامادەیی تیمی میللیی فوتباڵی میللیی كچانی خوار تەمەن ١٤ ساڵی ئێران رێکەوتی ٢٥ هەتا ٢٨ی سەرماوەز لە تاران بەڕێوە دەچێت.
سەنا سادقی یەك لەو كچە یارێزانە كوردانەیە كە خەڵكی شاری روانسەر و قوتابیی ساڵی دووەمی قۆناغی دواناوەندییە و مانگی رەشەممەی ساڵی ١٣٩٠ لە چوارچێوەی راهێنانی تیمی میللیی كچانی مێرمنداڵدا كەلە وڵاتی سریلانكا بەڕێوە چوو، وەك نوێنەری قوتابیانی شاری روانسەر و پارێزگای كرماشان بەشداریی كردبوو.
بەڕای وەرزشوانان و یاریزانانی رشتە جۆراوجۆرەكان، پارێزگای كرماشان یەك لەو پارێزگایانەیە كە زۆر وەرزشوانی بە توانای تێدایە، بەڵام لە چوارچێوەی تیمەكانی پارێزگا، شار و هەروەها چالاكیی تاكەكەسیدا گرینگییان پێنادرێو زۆر جار دەیانەوەێئەو تواناییانەیان لە چوارچێوەی تیمە سەرانسەرییەكان و پارێزگاكانی دیكەدا دەربخەن.