سێچالاكی سیاسیی كورد بە ٤٤ ساڵ زیندان حوكم دران
14:41 - 27 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی كوردپا: حوكمی درێژخایەنی سێلاوی كوردی كرماشانی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ئوستانی كرماشانەوە پشتڕاست كرایەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سێهاووڵاتیی پەیڕەوەی ئاینیی یاری لەكرماشان بە تۆمەتی ئەندامیەتی لەحیزبێكی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئێراندا سەرجەم بە ٤٤ ساڵ زیندان مەحكووم كراون.
ئەو حوكمە كۆتاییەكانی ساڵی رابردوو لەدادگای سەرەتای دەركرابوو.
ئەو سێلاوە كوردە لەكۆتایەكانی جۆزەردانی ساڵی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی كرماشانەوە دەستبەسەر و ماوەی نۆ مانگ لەگرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا راگیرابوون.
بێجگە لەو حوكمە، ئەو دوو لاوە كوردە بە تۆمەتی بێرێزی بە رێبەریش هەر كام بە دوو ساڵ زیندان حوکم دراون.
بەپێی یاسای سزای ئیسلامیی ئەگەر هەر هاووڵاتییەك بە چەند تاوانی جیاواز مەحكووم بە زیندان بكرێپێویستە تەنیا ئەو حوكمەی كە لەهەموویان زیاترە، بكێشێ.
هەر لەو پێوەندییەدا نێعمەت فەتحی خەڵكی كرماشانیش لەلایەن دەزگا قەزاییەكانی ئێرانەوە بە ١٠ ساڵ زیندان مەحكووم كراوە.
كەمپەینی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسیی و مەدەنی رایگەیاندووە، لقی ١٥ی دادگای پێداچوونەوەی ئوستانی كرماشان ئەو حوكمەی پشتڕاست كردۆتەوە.
ئەو سێزیندانییە هەنووكە لە گرتووخانەی دیزل ئابادا راگیراون.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سێهاووڵاتیی پەیڕەوەی ئاینیی یاری لەكرماشان بە تۆمەتی ئەندامیەتی لەحیزبێكی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئێراندا سەرجەم بە ٤٤ ساڵ زیندان مەحكووم كراون.
ئەو حوكمە كۆتاییەكانی ساڵی رابردوو لەدادگای سەرەتای دەركرابوو.
ئەو سێلاوە كوردە لەكۆتایەكانی جۆزەردانی ساڵی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی كرماشانەوە دەستبەسەر و ماوەی نۆ مانگ لەگرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا راگیرابوون.
كیانووش رۆستمی و موحسین خودابەندەلوو ماوەی نۆ مانگ لەگرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا راگیرابوون
دادگای ئینقلاب، موحسین خودابەندەلوو خەڵكی سەحنە و كیانووش رۆستمی خەڵكی كرماشانی هەر كام بە ١٥ ساڵ زیندان مەحكووم كردووە.بێجگە لەو حوكمە، ئەو دوو لاوە كوردە بە تۆمەتی بێرێزی بە رێبەریش هەر كام بە دوو ساڵ زیندان حوکم دراون.