سێپەنابەری كوردی فەیلی لە ئوسترالیا بە ئیعتراز دمی خۆیان دووراند
13:21 - 3 سەرماوەز 2711
كوردپا: سێپەنابەری كوردی فەیلی كەلە كەمپی پەنابەرانی داروین لە ئوسترالیا دەستبەسەرن، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بارودۆخی خراپیان و سیاسەتەكانی دەوڵەتی ئوسترالیا دمی خۆیان دووراندووە و مانیان گرتووە.
نیان رینتۆل چالاكڤانی مافی پەنابەران لە ئوسترالیا بە ئاژانسەكانی راگەیاندووە، جیا لەو دوو پەنابەری كوردەی كە دمی خۆیان دووراندووە، دوو پەنابەری دیكەی كورد بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین دەستیان داوەتە خۆكوژی و رێژەیەكی زۆر حەب و دەرمانیان خواردووە و بە پەلە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.
ئەو چالاكڤانەی مافی مرۆڤ ئەوەشی ئاشكرا كردووە ئەو پەنابەرانە كوردانە هەركامەیان بۆ ماوەی زیاتر لە 18 هەتا 22 مانگە لەو كەمپەدا دەستبەسەرن و داوای وەرگرتنی پەنابەرییان رەت كراوەتەوە و لەبەر ئەوەی لە كەیسەكەیاندا بەبێدەوڵەت هاتوونەتە ئەژمار ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ هیچ وڵاتێك، هەر بۆیە بە زۆرەملێلە كەمپێكدا دەستبەسەرن.
بەپێی زانیارییەكان زیاتر لە 500 پەنابەری كورد لە كەمپەكانی پەنابەرانی ئوسترالیا دەستبەسەرن و هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیار و هیچ وەڵامێكیان وەرنەگرتووە و حكوومەتی ئوسترالیاش بۆ دیپۆرت كردنەوەیان رێوشوێنی توندی گرتۆتە بەر.