سێهاووڵاتیی خەڵكی سنە پاش دادگایی لە تاوان بەری و ئازاد كران
13:12 - 5 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: لە رۆژانی رابردوودا سێلاوی خەڵكی گوندی \"گەلێن\"ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە كە مانگی پووشپەڕ دەستبەسەر و دواتر بە دانانی وەسیقە ئازاد كرابوون، دادگایی و حوكمی ئازاد كردنیان درا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئیبراهیم جەعفەری كوڕی باقر، حەمزە كەرەمی كوڕی محەممەد و یەدوڵڵا وەیسی كوڕی جەعفەر سێلاوی خەڵكی گوندی \"گەلێن\"ی سەر بە ناوچەی ژاورەۆی سنە مانگی پووشپەڕ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتەوە دەستبەسەر كران و پاش چەند رۆژ راگرتنیان لە گرتنگە، هەركام بە دانانی 10 میلیۆن وەسیقە هەتا كاتی دادگایی ئازاد كرابوون.
سەرچاوەیەكی ئاگادار و نزیكی بنەماڵەی ئەو سێهاووڵاتییە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاندووە، رۆژی دووشەممە رێكەوتی 3ی رەزبەر ئیبراهیم جەعفەری و حەمزە كەرمی و رێكەوتی 4ی رەزبەریش یەدوڵڵا وەیسی لە دادگای شۆڕشی سنە دادگایی كراون و پاش روون بوونەوەی بێتاوانییان هەر سێكیان ئازاد كراون.
سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە تاوانی ئەو سێلاوە هاوكاری لەگەڵ حیزبێكی كوردیی ئۆپۆزیسۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران راگەیەنراوە.
رێكەوتی 21ی پووشپەڕ لەگەڵ ئەو سَی كەسە هاووڵاتییەكی دیكەی بەناوی فەرشاد كەرەمی برای حەمزە دەستبەسەر كرابوو كە پاش دوو رۆژ ئازاد كرا.