سیمیناری یادی کۆماری کوردستان لەهەولێر دەستی پێکرد + وێنــە

14:52 - 4 رێبەندان 2713
ئاژانسی کوردپا: سمیناری زانستی ئەنجومەنی زێد لە سەر کۆماری کوردستان لە شاری هەولێـر دەستی پێکرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لە بەیانی رۆژی هەینی ٤ی بەفرانبار، ئەنجومەنی سیاسی و کۆمەڵایەتی زێد لە یادی ٦٨ ساڵەی دامەزرانی کوماریی کوردستاندا، سیمینارێکی لەژێر ناوی \"دەرهاویشتە و کاریگەرییەکانی کۆماری کوردستان دوای ٦٨ ساڵ\" بەڕێوە دەبات.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی کوردپا؛ چەند کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمیی کورد بابەتەکانی خۆیان پێشکەش دەکەن، کە ئەم بابەتانە لەخۆ دەگرن:
١) د. رەحیم سورخی _ \"رۆژنامەوانی لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا\".

٢) سمایل بازیار _ کۆماری کوردستان بەرهەمی گەشە سەندنی ناسیۆنالیزمی کوردی\".

٣) زاگرۆس خوسرەوەی _ \"خوێندنەوەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی بۆ کۆماری کوردستان\".

٤) د. خالید خەیاتی _ \"لە نێوان کۆگەرایی و تاک گەرایی - تایبەتمەندییەکانی دیاسپۆرای کورد\".

٥) ئەحمەد عەزیزی _ \"بزوتنەوەی کورد و روانگەی نەتەوەیی لە پەراوێزی یادی کۆماردا\".

٦) سەلام ئیسماعیل‌پوور _ \"مافی نەتەوایەتی و یەکپارچەیی ئێران لە سیاسەتی زلهێزەکاندا\".

٧) عەلی ئیسماعیل نژاد \"ـ پێشمەرگە لەسەردەمی کۆماری کوردستاندا.

ئەو سمینارە لە هۆڵی زەیتون لە پارکی سامی عەبدوڵرەحمان لە شاری هەولێر و لە لایەن ئەنجومەنی سیاسی_کۆمەڵایەتی زێدەوە رێکخراوە و بریارە بابەتە هەڵبژێردراوەکان لە قاڵبی کتێبێکدا و لەلایەن ئەو ئەنجومەنەوە چاپ و بڵاو بکرێتەوە.
\"18013.jpg\"

\"18012.jpg\"

\"18010.jpg\"

\"18008.jpg\"

\"18011.jpg\"

\"18014.jpg\"

\"18015.jpg\"