سیاوەش حەیاتی: هەڵاواردن یارسانییەکان پەیوەندی بە دوو پرسی نەتەوەیی و ئایینیەوە هەیە
16:22 - 29 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: رۆژی رابردوو دوابەدوای دەستبەسەر کرانی زیاتر لە ٨٠ کەس لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان لە تاران، چەند کەس لە چالاکانی یارسانی بە نوێنەرایەتیی هاووڵاتییانی یارسانی چاویان بە سەرۆکی مەجلیسی ئێران کەوت.
سیاوەش حەیاتی یەکێک لە چالاکانی یارسانی و بەشداری ئەو شاندە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ \" ئێمە سەرەتا کێشەکانی هاووڵاتییانی یارسانیمان لەماوەی چەند مانگی رابردوودا لەگەڵ هێنایە بەر باس و دواتر پرسی ئایینی یارسان لە ئێران و مافی هاووڵاتی بوونی یارسانییەکانمان هێنایە گۆڕێ\".
دوابەدوای ئەوەی سێ کەس لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان بەهۆی سووکایەتی کردنی مەئموورانی زیندانی هەمەدان بە هاووڵاتییەکی یارسانی، ئاگریان لەجەستەی خۆیان بەردا، خواستی یارسانییەکان گوڕ و تینێکی زیاتری بەخۆیەوە گرتووە و هەتا دێ کەمتەرخەمیی حکوومەت یارسانییەکان تووڕەتر دەکات.
یارسانییەکان بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی حکوومەتییەوە ناچار بوون رۆژی رابردوو روو لە تاران بکەن و لە بەر دەم مەجلیسی ئێراندا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی پێک بێنن، بەڵام پێش لەوەی بگەنە بەر مەجلیس زیاتر لە ٨٠ کەسیان لەنێو مێترۆ ئەو شەقامانەی کە دەچوونە بەر مەجلیس دەستبەسەر و پاش چەند کاتژمیر لە دەستبەسەری، ئازاد کران.
هاووڵاتییانی یارسانی پاش ئەوەی کە حەسەن رەزەوی و نیکمەرد تاهیری ئاگریان لە خۆیان بەردا و یارسانییەکان رۆژی ١٩ی جۆزەردان لەبەرامبەر ئوستانداری ئوستانی کرماشاندا کۆبوونەوە و خوازیاری بەدواداجوونی بۆ پرسی سووکایەتی کردن بۆ ئایینی یارسان لە زیندانی هەمەدان، خوێندن بە زمانی زگماکی و هەروەها نەمانی هەڵاواردن و دامەزران لە ئیدارە ناوەندە حکوومەتییەکان بوون\".
بریکاری بەرەی یەکگرتووی کورد لە وڵامی پرسیارێکدا کە هەتا چەندە چاوەڕوان دەکرێت کە داواکاریی یارسانییەکان جێبەجی بکرێن، رایگەیاند؛ \" سەرجەمی ئەم داواکارییانە پەیوەندی بە ئەوەوە هەیە کە وڵاتی ئێران بەرەو چ ئاقارێک دەڕوات، هەر چەند ئێمە خۆمان لە وڵاتی ئێران بە جیا نابینین، بەڵام رۆڵی چارەنووس ساز ناگێڕین، بۆیە ئەگەر کرانەوەیەک رووبدات ئەوە ئێمەش بە داواکانمان دەگەین.
هاوکات لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەدا کە ئەگەر داخوازییەکانیان جێبەجێ نەکرێن گوتی : \" هێندێک ئاڵوگۆڕ لە وڵاتی ئێراندا خەریکە دێنە ئاراوە، بۆیە هیوادام بەو شێوەیە نەبێت کە ئێمە سەرلەنوێ بە سەختی بەدواداچوون بۆ خواستەکانمان بکەین، بەڵام ئێمە بە هیچ شێوەیەک لە خواستەکانمان پاشگەز نابینەوە\".
سیاوەش حەیاتی چالاکی یارسانی بەشێک هەڵاواردنی بەرامبەر بە یارسانییەکان بۆ پرسی نەتەوەیی گەڕاندەوە و رایگەیاند : \" هەر چەند لەنێو تورک، لوڕ و فارسەکانیشدا ئایینی یارسان بوونی هەیە، بەڵام بنەڕەتی زمانی ئایینی یارسان کوردییە بۆیە ئەم دوو شوناسی کورد بوون و یارسانی بوونە گریدراوی یەکترن و بە دڵنیاییەوە ئەو هەڵاواردنەی کە هەیە پەیوەندی بە هەر دوو پرسی کورد بوون و یارسانی بوونەوە هەیە\".
ئەو چالاکە یارسانییە گوتیشی کە لەو ماوەیەدا \"لەلایەن سەرجەم برا کوردەکانمانەوە بە سوننی و شیعەوە پشتیوانیمان لێکراوە و تەنانەت نوێنەرە کوردەکانیش لە مجلیسی ئێران هاوکاریی ئێمەیان کردووە.
سیاوەش حەیاتی یەکێک لە چالاکانی یارسانی و بەشداری ئەو شاندە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ \" ئێمە سەرەتا کێشەکانی هاووڵاتییانی یارسانیمان لەماوەی چەند مانگی رابردوودا لەگەڵ هێنایە بەر باس و دواتر پرسی ئایینی یارسان لە ئێران و مافی هاووڵاتی بوونی یارسانییەکانمان هێنایە گۆڕێ\".
دوابەدوای ئەوەی سێ کەس لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان بەهۆی سووکایەتی کردنی مەئموورانی زیندانی هەمەدان بە هاووڵاتییەکی یارسانی، ئاگریان لەجەستەی خۆیان بەردا، خواستی یارسانییەکان گوڕ و تینێکی زیاتری بەخۆیەوە گرتووە و هەتا دێ کەمتەرخەمیی حکوومەت یارسانییەکان تووڕەتر دەکات.
یارسانییەکان بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی حکوومەتییەوە ناچار بوون رۆژی رابردوو روو لە تاران بکەن و لە بەر دەم مەجلیسی ئێراندا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی پێک بێنن، بەڵام پێش لەوەی بگەنە بەر مەجلیس زیاتر لە ٨٠ کەسیان لەنێو مێترۆ ئەو شەقامانەی کە دەچوونە بەر مەجلیس دەستبەسەر و پاش چەند کاتژمیر لە دەستبەسەری، ئازاد کران.
>سیاوەش حەیاتی چالاکی یارسانی و بریکار و وتەبێژی بەرەی یەکگرتووی کورد
سیاوەش حەیاتی وتەبێژی بەرەی یەکگرتووی کورد لەمەڕ دواخوازیی یارسانییەکان بۆ عەلی لاریجانی، گوتی: \" ئێمە داواکانمان پێشکەش بە سەرۆکی مەجلیسی ئێران کرد و ناوبراو بەڵێنیی ئەوی دا کە لە رێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بەدواداچوون بۆ پرسی ئەو سووکایەتییەی کە بە یارسانییەکان کراوە، بکات\".هاووڵاتییانی یارسانی پاش ئەوەی کە حەسەن رەزەوی و نیکمەرد تاهیری ئاگریان لە خۆیان بەردا و یارسانییەکان رۆژی ١٩ی جۆزەردان لەبەرامبەر ئوستانداری ئوستانی کرماشاندا کۆبوونەوە و خوازیاری بەدواداجوونی بۆ پرسی سووکایەتی کردن بۆ ئایینی یارسان لە زیندانی هەمەدان، خوێندن بە زمانی زگماکی و هەروەها نەمانی هەڵاواردن و دامەزران لە ئیدارە ناوەندە حکوومەتییەکان بوون\".