سپای پاسدارن لە كوردستان سەرقاڵی ئەندام بگیرییە
22:31 - 29 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: لێپرسراوێكی نیزامیی ـ ئەمنیەتیی لە پارێزگای كوردستان ئیدیعای كرد بە هۆی بارودۆخی تایبەت \" روانینێكی تایبەت\" بە ناوخۆ و دەرەوەی سنوورەكانی كوردستان هەیە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هێندێهەواڵ لەپێوەندیی كەڵك وەرگرتنی سپای پاسداران بۆ ئەندام بگیری لە ناو دانیشتوانی كوردستان، لێپرسراوێكی فەرمیی سپای پاسداران وردەكارییەكانی ئەو هەواڵانەی راگەیاند.
فەرماندەی سپای \"بیت المقدس\"ی شاری سنە تیشكی خستە سەر دەستكەوتەكانی سپا لە ناو خۆ و دەرەوەی سنوورەكانی كوردستان.
محەممەد حوسێن رەجەبی، ئەو هێمنی و ئاسایشەی كوردستانی گەڕاندەوە بۆ دەزگا زانیارییەكان و بوونی هێزەكانی حكوومەتی ئێران لەو ناوچانە.
هەر لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی میهر وەرگرتنی ئەندامی خۆجەیی لە كوردستانی بەیەكێك لە بەرنامە سەرەكییەكانی سپای \"بیتالمقدس\"ی سنە لەقەڵەم دا.
ئەو لێدوانانە لە حاڵێكدایە كە لێپرسراوانی حكوومەتی ئێران بەبەردەوامی لە رۆچنەی ئەمنیەتیەوە دەڕوانە پرسەكانی كوردستان.
كوردستانی ئێران لەدوای سەركەوتنی شۆِرشی 57 هەتا دەیەی 70 شایەتی خەباتی سیاسیی ـ نیزامی حیزبە دژبەرەكانی حكوومەتی ئێران بووە و لە دەیەی 70وە بەولاوە خەباتی نیزامی وەلانراوە و حیزبەكان ماوەبەماوە جموجۆلێكی نیزامیان لە خۆیان نیشان داوە.
لەلایەكی دیكەوە هەر چەندە سپا بوونی 400 هەزار هێزی بەسیجی لە پارێزگای سنە بە نیشانەی ئەمەگناسی خەڵكی بە نیزام لەقەڵەم داوە، بەڵام هێزە سیاسییەكانی كوردستان حكوومەتی ئێران بە میلیتاریزە كردنی كوردستان وەسف دەكەن.
حیزبە كوردییەكان نیگەرانیان لە ئەو هەوڵانەی ناوەندە نیزامیی ـ ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە پێوەندیی ئەندام بگیری لە ناو خەڵكی كوردستاندا و پەرە پێدان بە دیاردەی \"جاش\"ایاتی، دەربڕیوە.