سپای پاسداران دەستی بە سەر ٩٠٠ مەڕوماڵاتی خەڵک لە سنووری شنۆدا گرت

15:40 - 13 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: هێزەکانی سپای پاسداران، لە سنووری شاری شنۆ، دەستیان بەسەر زیاتر لە ٩٠٠ سەر مەڕوماڵاتدا گرت و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی هەینی ١٢ی گەلاوێژ، هێزەکانی سپای پاسداران، جێگیر لە پاسگای \"سارەوڵڵا\"ی گوندی \"هێق\"، دەستیان بەسەر زیاتر ٩٠٠ سەر مەڕوماڵات، لە سنووری شاری شنۆدا گرتووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی سپای پاسداران بە ٦ ماشینی نیزامیی سەر بە سپای پاسداران، ئەو مەڕوماڵاتانەیان بردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: ئەو مەڕوماڵاتە، هی ئەو ئاژەڵدارانە بووە، کە بۆ لەوەڕاندن هێنرابوونە ناوچە کوێستانییەکانی شاری شنۆ.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرداگرتنی مەڕوماڵاتی ئەو مەڕدارانە، لە لایەن سپای پاسدارانەوە، هیچ زانیارییەک نییە.

\"\"
سپای پاسداران دەستی بە سەر ٩٠٠ مەڕوماڵاتی خەڵک لە سنووری شنۆدا گرت