سپای پاسداران دوو هاووڵاتیی خەڵکی باشووری کوردستانی دەسبەسەر کرد

ئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی باشووری کوردستان، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە، دەسبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ٥ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتیی خەڵکی باشووری کوردستان، لە شاخی کێلەشین، لە سنووری شاری شنۆدا، لە لایەن سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران.

هەواڵنێری کوردپا، شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەی بە ناوەکانی \"خالید حەمید و محەممەد عەزیز\"، ڕاگەیاندووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: \"پاش دەسبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییەی هەرێمی کوردستان، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ کراون\".

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە، لەبەر دستدا نییە.

سەرەرای دسبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە، ماشینەکانیان دەستی بە سەردا گیراوە.