سپای پاسداران بە شێوەی فەرمی هێڕشی مووشەکی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی بە ئەستۆ گرت

20:07 - 19 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: سپای پاسداران بەیاننامەیەکی لە پەیوەندیی لەگەڵ هێڕشی مووشەکی بۆ سەر مقەڕەکانی حیزبی دێموکرات لە خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق بڵاو کردەوە.

سپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: یەگانی مووشەکی هێزە هەوا فەزایی سپا بە هاوکاری یەگانی پەهپادی هێزە ویشکایی لە عەمەڵیاتێکی هاوبەشدا مقەڕەکانی حیزبی دێموکراتیان کردووەتە ئامانج.

ڕۆژی شەممە ١٧ی خەرمانان، سپای پاسداران مقەڕەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری کۆیە لە هەرێمی کوردستان مووشەک باران کرد.

لەو مووشەک بارانەدا ١٥ کەس لە کادر و پێشمەرگەکانی حدک گیانیان لە دەستدا و نزیکەی ٤٠ کەسێش بریندار بوون.