سوپای پاسداران لەهەمبەر کۆبوونەوەی چالاکانی مەدەنیی کرماشاندا، پەرچەکرداری نواند+وێنە

21:23 - 26 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی کوردپا: ناوەندە حکوومەتییەکان لە نێو هاووڵاتییانی کوردی ئوستانی کرماشاندا، هەوڵی \" دووبەرەکی و ئاژاوە نانەوە\" ئەدەن.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژێک دوای کۆبوونەوەی چالاکانی مەدەنیی کورد بە مەبەستی پشتیوانی لە کوردەکانی شنگال و کۆبانی، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی هاوشێوەی بۆ پشتیوانی لە غەزە بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممەدا، کە لە بەردەم مزگەوتی جامیعەی کرماشان بەڕێوە چوو، دروشمی \"مەرگ بۆ ئەمریکا و ئیسراییل\" گوترایەوە.

بە گوتەی سەرچاوە خۆجێیەکان، ئەو خۆپیشاندانە بە پشتیوانیی نوێنەرایەتیی وەلایەتی فەقێ لە نیو سوپای پاسدارانی کرماشان بەڕێوەچووەو هاووڵاتییانی کوردیش لە ژێر ناوی \"عەشایری ئوستان\"دا بانگهێشت کرابوون.

عەلی یوسف مورادی بەرپرسی نوێنەرایەتیی وەلی فەقێ لە ئوستانی کرماشان، هاووڵاتییانی ئوستانی کرماشانی بە \"پیاوانی بە غیرەت\" و \"مەرزدار\" ناوزەد کردووە رووداوەکانی ئەم دواییانەی رۆژهەڵاتی ناڤینی بە پلانی ئیسراییل و گەڵاڵە دارێژەرانی رۆژئاوایی و وڵاتانی عەرەبی لە قەڵەم داوە.

لە ئەدەبیاتی سیاسیی لێپرسروانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا، هاووڵاتییانی کورد بە تایبەت خەڵکی ناوچە سنوورییەکان بە \"مەرزداران\" و \"خەڵکی بە غیرەت\" ناو دەبردرێن.

لەو خۆپیشاندانەدا، کە تیایدا تۆمارێکیش واژۆ کراوە، تەنیا یەک رۆژ لە دوای کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی کورد لە بەردەم ئوستانداریی کرماشان، بەڕێوەچووە.

\"21552.jpg\"
رێپێوانی رۆژی رابردووی هاووڵاتیاینی کورد لەسەر بانگەوازی کۆڕی راوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان ەبڕێوەچووە، کە وێرای دەربڕینی پشتیوانیی خۆیان لە کوردانی ئیزەدی ئاوارەی شنگال، هێرشی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامیشیان مەحکووم کردبوو.

ئەو کۆبوونەوەیە لەگەڵ ئەوەی بەبێ ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومەتی بەڕێوەچوو، میدیا ناوخۆییەکانیش بایکوتیان کرد، بەڵام کۆبوونەوەی عەشایر و عەشیرەکانی کرماشان بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومەتی و ئەمنیەتی و دەنگدانەوەی میدیا ناوخۆییەکان، بەڕێوەچوو.

یەکێک لە بەشدارابوانی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەردەم ئوستانداریی کرماشان بە هەواڵنیری کوردپای راگەیاند؛ رۆژی رابردوو لەسەر پلاکاردێک، بە زمانی سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب نووسرابوو، کە ئەمە نیشانەی بزاوتنی هەستی نەتەوەیی کوردەکانی کرماشاندا بوو.

هەروەها گوتیشی؛ لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا ناوەندە حکوومەتیەیکان لە ئوستانەکانی کرماشان و ئیلام لە هەوڵی بەکارهێنانی مەزهەبی هاوولاتییان بۆ مەبەست و ئامانجی سیاسیی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا بوون.

زۆرینەی هاووڵاتییانی کورد لە دوو ئوستانی ئیلام و کرماشان، مەزهەبیان شیعەیە، بەڵام لە ئوستانی کرماشانیشدا کەمینەیەکی یارسانی و سوننی مەزهەبیش دەژین.
\"21553.jpg\"

\"21555.jpg\"

\"21556.jpg\"

\"21557.jpg\"

\"21554.jpg\"

\"21558.jpg\"