سووریە بە تاوانی جینایەت بەدژی مرۆڤایەتی مەحكووم كرا
13:02 - 8 سەرماوەز 2711
كوردپا: رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان پاش بڵاو بوونەوەی ئەنجامی لێكۆڵینەوەی كۆمیسیۆنێكی سەر بەو رێكخراوە، حكوومەتی سووریەی بە تاوان بەدژی مرۆڤایەتی مەحكووم كرد.
كۆمیسیۆنی سەر بە كۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە راپۆرتێكدا كە رۆژی دووشەممە رێكەوتی 7ی سەرماوەز لەمەڕ رەوشی مافی مرۆڤ لە سووریە لە ژێنێڤ بڵاوی كردەوە، بە نیسبەت ئیعدامە بەكۆمەڵەكان، ئەشكەنجە و دەستدرێژیی جینسی لەلایەن مەئموورە نیزامی و ئەمنیەتییەكانی سووریەوە، نیگەرانی دەربڕیوە.
ئەو راپۆرتە لەسەر بنەمای شایەتی و بەڵگەی زیاتر لە 200 كەس لە قوربانیانی توندوتیژیی دەوڵەتی لە سووریە ئەنجام دراوە. كۆمیسۆنی سێكەسیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بەو ئەنجامە گەیشتووە كە ئەرتش و هێزە ئەمنیەتییەكانی سووریە تەنانەت رەحمیان بە منداڵانیش نەكردووە.
لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بە ئەشكەنجەی بریندارەكان لەناو نەخۆشخانەكانی سووریە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكان و هەروەها ئەو دەستدرێژییە جینسیانەی كە كراونەتە سەر منداڵان كراوە، لە درێژەی راپۆرتەكەی كۆمیسۆنی لێكۆڵینەوەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكاندا داوا لە دەوڵەتی سووریە كراوە هەرچی زووتر كۆتایی بەو كردەوە توندوتیژییانە بهێنێت و ئەنجامدەرانی سزا بدرێن.
لەلایەكی دیكەشەوە یەكیەتیی ئورووپاش پێداگرە لەسەر ئەوەی كە گەماروە سیاسی و ئابوورییەكانی خۆی بۆ سەر دەوڵەتی سووریە توندتر و بەربڵاوتر بكاتەوە و بڕیارە ئەم بڕیارە رۆژی پێنجشەممە لە دانیشتنی ئەو یەكیەتییەدا جێبەجێبكرێت.
رۆژی یەكششەمە یەكیەتیی وڵاتانی عەرەبیش یەكەم گەمارۆ بەدژی حكوومەتی سووریەی پەسند كرد.
ئەو گەمارۆیانە بریتیتن لە: قەدەغە كردنی سەفەری لێپرسراوانی سووریە، راگراتنی دانوستانەكان لەگەڵ بانكی ناوەندیی ئەو وڵاتە و هەڵپەساردنی سەرمایەگوزاری لە هێندێلە تەرحە بەربڵاوە ئابوورییەكانی سووریە.
بەڕای كارناسانی سیاسی بە تاوانبار ناساندنی سووریە وەك ئەنجامدەری جینایەت بەدژی مرۆڤایەتی لەلایەن رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و هەروەها گەمارۆكانی كۆمكار و یەكیەتیی ئورووپا سووریە رووبەڕووری قۆناغێكی تازە دەكاتەوە.
لە جەریانی گەمارۆكانی كۆمكاردا لوبنان و عێراق دژی گەمارۆی سەر سووریە بوون و ئێستاش پابەندی بڕیارەكاننی كۆمكار نین، هەروەها باس لەوەش دەكرێلەوانەیە حكومەتی ئیسلامیی ئێران لە هەمبەر سووریەدا سیاسەتەكانی بگۆڕێ.