سه‌ركه‌وتنی وه‌رزشكارانی كورد به‌رده‌وامه
14:53 - 1 سەرماوەز 2715
ئاژانسی كوردپا: وه‌رزشكارانی كوردستان جارێكی دیكه له چه‌ندین بواردا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، چه‌ندین وه‌رزشكاری كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له بواره‌كانی تێكواندۆ، پاوێرلیفتینگ و زۆرانبازیی (كشتی) سه‌ركه‌وتنیان له ئاستی ئێران‌دا تۆمار كردووه.
له كێبه‌ركێكانی تێكواندۆی ژنان، لیگی ده‌سته یه‌كی ئێران، جامی كه‌وسه‌ر، تیمی تێكواندۆی سه‌قز پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌م كێبڕكێیانه‌ی به‌ده‌ست هێنا و \"نیان شامۆحهممهدی\" تێكواندۆكاری خه‌ڵكی سه‌قزیش وه‌ك \"تكنیكیترین (فنیترین)\" یاریزانی ئه‌م لیگه هه‌ڵبژێردرا.
هه‌روه‌ها \"یاسین عه‌لیار\" وه‌رزشكاری خه‌ڵكی بۆكان توانی پله‌ی دووهه‌می كێبه‌ركێكانی \"پاوێرلیفتینگی تهكپرێس\" له كیشی ١٠٠كیلۆی گه‌وره‌ساڵانی ئێران بۆخۆی مسۆگه‌ر بكات. هه‌ر له‌م كێبهركێیانهدا به‌شێوه‌ی تیمی باشگای قاره‌مانی سنه پله‌ی یه‌كه‌می بۆخۆی تۆمار كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له وه‌رزشی زۆرانبازیی و له كێبه‌ركێ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی زۆرانبازیی كه به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی منداڵ له سنه به‌ڕێوه‌چوو \"سۆران محه‌مه‌دی\" زۆرانبازی نهونمامی كورد توانی له بواری زۆرانی فهرهنگی به‌سه‌ر هه‌موو ڕكابه‌ره‌كانیدا سه‌ركه‌وێت و پله‌ی یه‌كه‌م وه‌ده‌ست بێنێت.