سنە/ ١٠٠ کرێکاری سنەیی ماوەی ٧ مانگە مووچەیان پێ نەدراوە

20:12 - 19 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی شیرکەتێکی پەیمانکاری بۆ لێدانی تونێلی گۆڕەپانی \"نەبووەت\"ی شاری سنە، ماوەی ٧ مانگە لە دانی مووچەی کرێکارانی ئەو شیرکەتە خۆ دەبوێرن.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ زیاتر لە ١٠٠ کەس لە کرێکارانی شیرکەتی رێگە و بیناسازیی \"موعتەبەر\" کە لە پرۆژەی تونێل‌سازی گۆڕەپانی نەبووەتی شاری سنە کاردەکەن، لە ماوەی ئەمساڵی هەتاویدا مووچەیان پێ نەدراوە.

ئەم کرێکارانە لە ماوەی ئەمساڵدا تەنیا مووچەی مانگی خاکەلێوەیان پێ دراوە.

\"16691.jpg\"
خاوەنکاری ئەو شیرکەتە بە کرێکارانی راگەیاندووە: \" دۆخەکە ئەوەیە، پێتران خۆشە کار بکەن، ناشتانهەوێ دەتوانن بڕۆن\".
یەکییەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران بڵاوی کردۆتەوە: \" خاوەنکاری ئەو شیرکەتەوە بە کرێکارانی راگەیاندووە دۆخەکە ئەوە، پێتان خۆشە کار بکەن، ناشتانهەوێ دەتوانن بڕۆن\".

هاوکات ئیدارەی کاری شاری سنە سەبارەت بە وەرگرتنی مووچەی کرێکارانی ئەو شیرکەتە تووشی نائومێدی و هیوا بڕاوی بووە.

ئەم تونێلە بە درێژیی ١٧٠ میتر لەلایەن شیرکەتی بیناسازیی \"موعتەبەر\"ەوە دروست دەکرێت وئوستاندار و شارەوانیی شاری سنە بە کارفەرمای ئەو پرۆژەیە لەقەڵەم دراون.

بە وتەی کامیاب شادمان بەرپرسی شارەوانیی شاری سنە، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٣ مانگ بەسەر ماوەی دیاریکراو بۆ تەواو کردنی ئەو پرۆژەیەی مەیدانی نەبووەت، هەتا ئێستا تەنیا٦٠%ی ئەو پرۆژەیە دروست کراوە.، ئەوەش لە حاڵێک دایە کە زیاتر لە ١ میلیارد و چوارسەد میلیۆن تمەن بودجەی بۆ تەرخان کراوە.