سنە/ \" نیگا\" لەبیاڤی ئەدەبیدا دەستی بەكار كرد

15:29 - 15 رێبەندان 2714
ئاژانسی كوردپا: چالاكانی فەرهەنگی و هونەریی كوردستان لەسنە بە تێڕوانێكی نوێ‌و جیاوازەوە پەیوەست بەبواری كار و رەوتە ئەدەبییەكان بوون.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەنجومەنێكی ناحكوومی بە هەڵگرتنی دروشمی خەسارناسی لەبواری بیاڤی فەرهەنگی و ئەدەبیدا بە شێوەی گرووپ چالاكییەكانی دەست پێكرد.

ئەو دامەزراوە لەژێر ناوی ئەنجومەنی ئەدەبیی، فەرهەنگی و هونەری \" نیگا\" رۆژی رابردوو دامەزراوە.

سەرپەرەستی ئەو ئەنجومەنە لەپێوەندییەكی تەلەفوونیدا بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاند، دامەزراوەی نیگا لەكۆمەڵێك نووسەر، شاعیر و كەسانی بە ئەزموونی بواری ئەدەبیی كوردستان پێكهاتووە و لە بەرنامەی دایە كە رەنگ و بۆنێكی تازە بە پرسە فەرهەنگی ـ هونەرییەكانی كوردستان بدات.

خەسارناسییەكانی رۆژی رابردوو، خاڵی دەسپێكی كارەكانی ئەو ئەنجومەنەیە كە ئیرەج عیبادی ئاماژەی پێكردووە و لە لێدوانەكەیدا بۆ هەواڵنێری كوردپا وتی: تێڕوانینی نوێ‌و رێگە چارەی نوێ‌ئەو خاڵانەن كە ئەندامانی ئەنجومەنەكە زیاتر بایەخی پێدەدەن و هەوڵ دەدەین جێگە و پێگەی كاری فەرهەنگی لەكوردستان بەرز بكەینەوە.

\"24540.jpg\"
ئیرەج عیبادی سەرپەرەستی ئەنجومەنی ئەدەبیی، فەرهەنگی و هونەری \" نیگا \"
عێبادی باسی لەوەش كرد، ئەنجومەنی نیگا ژێركۆی (زیر مجموعە) دامەزراوەی فەرهەنگی ـ هونەریی \" تورەنج\" دەبێت و بە تەواوەتی بە شێوەی سەربەخۆ كار دەكات.
نیگا لەزمانی كوردیدا بە واتای \"لێڕوانین\" دێت.

وتەبێژی لێژنەی دامەزراوەی نیگا لەوڵامی ئەو پرسیارەدا كە ئەندامەتیی و چالاكییەكانی داهاتووی نیگا بە چ شێوەیەك دەبێت؟ وتی:\" لە حاڵی حازردا هەیئەت مودیرەیەكی ٥ كەسی بەشێوەی كاتی پێك هاتووە و لەداهاتوودا هەڵبژاردن دەكەین\".
كەسانی بە ئەزموونی ئامادە بوو لە هەیئەت مودیرەی ئەنجومەنی ئەدەبیی و هونەریی نیگا بریتین بوون لە: ئیبراهیم ئەحمەدی نیا، زەینەب یووسفی، شاحوسێن سەعیدی، مەنووچێهر كەیخوسرەوپوور و ئەمیر راستین.

دوكتور مەسعوود بینەندە و ئیسماعیل ئەعزەمی لە كەسایەتییە دیارەكانی دیكە بوون كە لە كردنەوەی ئەنجومەنەكەدا بەشدار بوون و پێشنیار و تێبینیەكانی خۆیان لەو دانیشتنەدا هێنابوویە بەر باس.

\"24544.jpg\"

\"24543.jpg\"

\"24542.jpg\"

\"24545.jpg\"