سنە؛ هوومەن عەبدوڵڵاهی بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا

12:04 - 17 سەرماوەز 2722

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەمممە ١٦ی سەرماوەز، لاوێک بە ناوی "هوومەن عەبدوڵڵاهی" لە شارەکی "حەسەناوا"ی سنە، بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان، گیانی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٢١ ساڵەیە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکان لە شارەکی "حەسەناوا"ی سنە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان بە سەختی بریندار ببوو و بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە، ڕاگوێزرابوو.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی سەرماوەز، ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی تەرمی هوومەن عەبدوڵڵاهی بە ئامادەبوونی هێزە ئەمنییەتییەکان، لە شارەکی حەسەناوا، بەڕێوەچوو.