سنە؛ هاووڵاتییەک پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرا

17:38 - 3 خاکەلێوه 2722

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئومید شێخی" خەڵکی شاری سنە پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفوونییەوە بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پاڕکی منداڵ (پاڕکی نەورۆز)ی سنە بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپا کراوە و دواتر دەسبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان پەیوەندییان بە بنەماڵەی شێخی گرتووە و پێیان ڕاگەیاندوون کە ئومید دەسبەسەر کراوە و بۆ گرتنگەی ئەمنییەتیی شارامفەر ڕاگوێزراوە.