سنە؛ فەرهاد خوسرەوی بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان کوژرا

ڕۆژی چوارشەممە ۲٥ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەک بە ناوی "فەرهاد خوسرەوی"ٚ کوڕی سلێمان خەڵکی ماهیدەشتی کرماشان، بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان لە سنە، گیانی لەدەست دا.

جەنازی فەرهاد خوسرەوی لەلایەن مەئموورانی ئەمنییەتی بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە، ڕاگوێزراوە و ڕۆژی سێشەممە ۱ی سەرماوەز لە گۆڕستانی گوندی "چەقاسەفەر"ی ماهیدەشت، ئەسپەردەی خاک کرا.

ئەو هاووڵاتییە تەمەن ۳٥ ساڵەیە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی سنە، بەتەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان، گیانی لەدەست داوە.