سنە؛ عادڵ نادری بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپا کرا

18:37 - 4 خاکەلێوه 2722

 ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی خاکەلێوە، عادڵ نادری هونەرمەندی خەڵکی گوندی "بۆڕییەر"ی سەر بە شارستانی سەوڵاوا، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بانگهێشت و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان هەڕەشەیان لەو هونەرمەندە ناسراوەی کورد کردووە کە لە بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز خۆی ببوێرێت.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "هێزە ئەمنییەتییەکان بەو هونەرمەندە کوردەیان ڕاگەیاندووە کە تەنیا مافی بەشداری لەو ڕێوڕەسمانەی هەیە کە لەژێر چاوەدێریی ناوەندە ئەمنییەتی و حکوومەتییەکان بەڕێوە دەچێت".

هونەرمەند عادڵ نادری ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپا کراوە و دواتر بە وەرگرتنی بەڵێننامە ئازاد کراوە.