سنە؛ شیلان کوردستانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
                    
                    10:32 - 3 خەزەڵوەر 2722
                
             
            ڕۆژی یەکشەممە ١ی خەزەڵوەر، ''شیلان کوردستانی''، وەرگێڕ و ئەندامی گرووپی ژنانی "ژیڤانۆ"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ئەو ژنە چالاکە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی شیلان کوردستانی، زانیارییەک بە دەست نەهاتووە.
 
                             
                             
                            