سنە؛ سڕینەوەی زمانی کوردی لەسەر تابلۆی فەرمیی زانکۆی کوردستان

11:29 - 30 گەلاوێژ 2721

بەسیجی خوێندکاریی زانکۆی کوردستان هەوڵی سڕینەوەی زمانی کوردی لەسەر تابلۆ فەرمییەکانی ئەو زانکۆیەی داوە.

ئەو هەوڵەی بەسیجی خوێندکاریی زانکۆی کوردستان، ناڕەزایەتیی چالاکانی خوێندکاری ئەو زانکۆیەی لێ کەوتووەتەوە و هەتا ئێستا بەرپرسانی زانکۆ لەم پەیوەندییەدا، هیچ ڕاوبۆچوونێکیان درنەبڕیوە.

ڕشتەی زمان و ئەدەبییاتی کوردی بۆ یەکەمجار لە ئێران، لە زانکۆی کوردستان و لە ساڵی خوێندنی ٩٤، بە قەبووڵکردنی ٤٠ کەسی خوێندکار دەستی پێ کردووە و تابلۆکانی زانکۆی کوردستان بە دوو زمانی کوردی و فارسی نووسرابوون.

پێشتر، بەسیجی خوێندکاریی زانکۆی کوردستان بە کەڵکوەرگرتن لە زمانی کوردی لەسەر تابلۆکانی زانکۆ، دژکردەوەی نیشان دابوو.