سلێمانی/ بەڕێوەچوونی دیداری شێعری کلاسیکی کوردی + وێنــە

22:17 - 15 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: یەکیەتیی نووسەرانی مەڵبەندی گشتی لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیدا دیدارێکی بۆ شێعری کلاسیکی کوردی بۆ ماوەی ٣ رۆژ لە شاری سلێمانی بەرێوە برد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانی رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ١٣ی پووشپەڕ ئەو دیدارە بە راگرتنی خوڵەکێک بێ دەنگی بۆ یادی شەهیدانی کوردستان و بەتایبەت شەهیدانی قەڵەمی کورد دەستی بەکارەکانی خۆی کرد.

سەرەتای دیدارەکە پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وتاری سەرۆکی یەکیەتیی نووسەرانی کورد مەڵبەندی گشتی لەلایەن \"زیرەک کەماڵ\" و \"مەمی بۆتانی\"ـەوە خوێندرانەوە.

لە پانێلی یەکەمی ئەو دیدارەدا دۆکتور \"رۆز عوسمان\" وتارێکی لە ژێر ناوی \"خوێندنەوەی رەخنە گرانە بۆ دیوانی کوردی و چەند رایەکی تر\"ی بۆ بەشداران خوێندەوە.

دواتر \"رەشید سەندی\" وتارێکی بەناوی \"پەیدابوونی بابەتی دە هۆڤانا کلاسیکی کوردیدا\" و \"نەجات حەمید \" وتارێکی بەناوی \"ساڵم لە نێوان کەسی خۆشەویستراو و خۆشەویستداردا\" یان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

هەروەها دوکتور شوکری رەسووڵ بەخوێندنەوەی بابەتێک لەژێر ناوی \"شێخ رەزای تاڵەبانی کەسایەتییەکی مەزن و بێ وێنە لە شێعری گاڵتە جاڕی و رووهەڵماڵدراو\" بەشداری لەو دیدارەدا کرد.

پانێلی دووەمی ئەو دیدارە دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە بە خوێندنەوەی بابەتێک لەژێر ناوی \"گەل و شێعری کلاسیکی کوردی، هێڵە گشتییە تایبەتییەکانی تێگەیشتن و لێکۆڵینەوە\" لەلایەن \"عەبدوڵڵا قەرەداغی\"یەوە درێژەی بەکارەکانی دا.

دووەم کەس \"عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا\" بابەتێکی لەژێر ناوی \"دەرنەکەوتەیی بوونی رەسەن، دەرکەوتنی خوێنەری نموونەیی لەکتێبی ونبوون لەنێو شێعری مەحویدا\"ی پێشکەش بە بەشداران کرد.
سێێەم کەس \"عەباس بۆسکانی\" بابەتێکی بەناوی \"هەندێک لە خولیا چەپێندراوەکانی لای مەحووی\" بۆ بەشداران خوێندەوەو چوارەم کەس \"تەحسین دۆسکی بابەتێکی بەناوی \"مەلا ئەحمەد شاوروو دیوانا ڤییا نەبلاڤکری\" بۆ بەشداران خوێندەوە.

پانێلی یەکەمی رۆژی هەینی رێکەوتی ١٤ی پووشپەڕ بەخوێندنەوەی بابەتێک لەژێرناوی \"ئەشقی حەقیقی و ئەشقی مەجازی لە شێعری کلاسیکی کوردیدا\" لەلایەن \"حەمە کەریم هەورامی\"ـەوە دەستی پێ کردەوە.

دواتر بابەتێک لەژێر ناوی \"شێواز ناسی شێعری کلاسیکی کوردی\" لەلایەن حەمە ساڵح سووزەنی شاعیری خەڵکی شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان\"ەوە پێشکەش بە ئامادەبوانی دیدارەکە کرا.

سێیەم کەس لە پانێلی دووەمی ئەو دیدارەدا دوکتور \"ئازاد عەبدولواحید کەریم\" بابەتێکی بەناوی \"پێشنیار کردنی مێتۆد بۆ هێڵە شێعرییەکانی کلاسیکی کوردی\" بۆ بەشداران خوێندەوە.

حەمە ساڵح فەرهادی \" بەخوێندنەوەی بابەتێک لەژێر ناوی \"رەنگدانەوەی قورئان لە شێعری کلاسیکی کوردیدا\" کۆتایی بە پانێلی دووەم هێنا.

پانێلی دووەمی رۆژی هەینی بە خوێندنەوەی بابەتێک لەژێر ناوی \"خوێندنەوەیەکی رەخنەکارانەی شێعری بزەی (خالیدی حیسامی) ناسراو بە هێدی\" لەلایەن عەبدولخالق عەیقووبی شاعیری خەڵکی شاری بۆکانەوە دەستی پێ کردەوە.

دواتر \"حەمە مەنتک\" بابەتێکی لەژێر سەردێڕی \"ئۆنتۆلۆژیای کەس لە دیدی شێعری ناڵییەوە\" خوێندەوە و پاشان \"رەسووڵ حەمەد \"لێکۆڵینەوەیەک لە شێعری پاکیدا\"ی پێشکەش کرد.

چوارەم کەس \"هومایوون\" بە خوێندنەوەی بابەتێکی شیکاری کۆتایی بە پانێلی پاشنێوەڕۆی رۆژی هەینی هێنا.

پانێلی یەکەمی رۆژی شەممە بە پێشکەش کرانی بابەتێک لەلایەن دوکتور \"عەبدولسەلام سالار\" لەژێر ناوی \"هونەر و جوانکاری لەنێوان نالی و هەندێک لە شاعیرانی عەرەب\"دا دەستی پێ کردەوە.

دواتر دوکتور \"دانا ئەحمەد\" بابەتێکی لەژێر سەردێڕی \"هەندێک هونەری رەوانبێژی لای نالی\" پێشکەش کرد و پاشان \"فیداکار\" لەشاری سنەوە بە خوێندنەوەی بابەتێک لە ژێر ناوی \"نالی و قسی نەستەق\" درێژەی بەدیدارەکە دا.

چوارەم کەس \"موراد ئەعزەمی\" شاعیــری خەڵکی شاری شنۆ بە خوێندنەوەی بابەتێک لەژێر ناوی \"خۆشەتشینی گوڵزاری نالی لە گشتی مانگەوە بۆ پاژی خاو\" کۆتای بە پانێلی سەر لە بەیانی رۆژی شەممە هینا.

پانێلی یەکەمی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ١٥ی پووشپەڕ بە خوێندرانەوەی بابەتێک لەلایەن دوکتور \"ئیبراهیم ئەحمەد شوان\" لەژێر ناوی \"بابا تاهیر لەنێوان شێعری ئایینی و دڵداری، ئافرەت و سۆفیگەری\" دەستی پێ کردەوە.

پاشان حەکیم مەلا ساڵح \" بە بابەتێک لەژێر ناوی \"فاتمەی زمان لە شێعری کلاسیکدا\" و دواتر دوکتور \"ئازاد باخەوان\" بەباتێک لە ژێر ناوی \"دەسەڵاتی زمان لەلای سابری\" درێژەیان بە دیدارەکەدا.

موعتەسەم هاشمی شاعیری کوردی خەڵکی کرماشان بە خوێندنەوەی بابەتێک لەژێر ناوی \"رۆمانسیزمی شێعری گۆران و کلاسیزمی کرمانجی\" کۆتایی بە دیداری شێعری کلاسێکی کوردی هێنا.

ئەو دیدارە کاتژمێر ٧ی سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە کۆتایی پێدێت و خەڵات بەسەر نووسەر، شاعیــر و لێکۆڵەرانی بەشداردا دابەش دەکرێ.
\"13733.jpg\"

\"13730.jpg\"

\"13731.jpg\"