سلێمانی/ ئاڵوگۆڕی زیندانیان لەگەڵ ئێران دەست پێدەکات
15:21 - 12 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی كوردپا: بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئێران دەستیان بە گۆڕینەوەی زیندانیان لەشاری سلێمانی كردووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بەم نزیكانە پڕۆسەی گۆڕینەوەی زیندانیانی ئێرانی كە لە بەندیخانەی شارەكانی هەرێمی كوردستان لەدەستبەسەریدان، دەست پێدەكات.
گۆڕینەوەی زیندانییەكان لەهەرێمی كوردستان پاش تەئیدی پارلمانی عێراق و گۆڕینەوەی یەكەمین گرووپ لە زیندانیەكانی بەغدا روو دەدات.
ئەندام پارلمانێكی هەرێمی كوردستان وێڕای پشتڕاستكردنەوەی ئەو پڕۆسەیە وتی: پاش ئەوەی دەستبەسەركراوانی ئێران لە زیندانی سلێمانی، لێژنەیەك بۆ گۆڕینەوەی ئەو زیندانیانە پێكهات.
ماڵپەڕی خەندان لەزاری تەلار لەتیفەوە رایگەیاندووە، ویستی ئەو زیندانیانە دەبێلەرێگەی حكوومەتی ناوەندی عێراق و كۆنسولخانەی ئێرانەوە جێبەجێدەكرێت و گۆڕینەوەی زیندانییەكان قۆناغەكانی كۆتایی خۆی تێپەڕ دەكات.
ناوبراو باسی لەوەش كردووە، كە گۆڕینەوەی زیندانیانی ئێرانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان تەنیا بەندكراوەكانی سلێمانیە دەگرێتەوە و ئەگەر زیندانییەكانی دیكەی گرتووخانەكانی هەرێمی كوردستانیش داواكاری لەم چەشنەیان هەبێبەدواداچونیان بۆ دەكرێ.
مانگی رابردوو زیاتر لە ١٠٠ زیندانی ئێرانی لەگرتووخانەی گەورەساڵانی سلێمانی لەناڕەزایەتی بەدۆخی خۆیان مانیان گرتبوو، کە لەگەڵ ئەوەشدا خوازیاری راگواستنیان بۆ ئێران بوون.
میدیاکانی هەرێمی كورستان باسیان لەبوونی١١٦ زیندانی ئێرانی لەسلێمانی كردووە كە ٩٠ كەسیان هاووڵاتیی كوردن.
دەوترێت نزیك بە ١٧٥ كەسی ئێرانی لەزیندانەكانی هەرێمی كوردستان لەدەستبەسەریدان، تاوانی بەشێك بەرچاو لەو زیندانیانە بازرگانی بەمادە هۆشبەرەكان راگەیەندراوە.