سلێمانی/بە ئامادەبوونی ٥ هونەرمەندی ناسراوی کورد، کۆڕێک بۆ یادی عەباس کەمەندی رێکخرا+وێنە
22:24 - 7 جۆزەردان 2714
ئاژانسی کوردپا: لە شاری سلێمانی کۆڕێکی رێزلێنان بۆ هونەرمەندی کۆچکردووی کوردی خەڵکی شاری سنە، عەباس کەمەندی، رێکخرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە دەزگای رۆشنبیریی جەماڵ عیرفان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هونەرمەندان و ئەدیبانی کورد و بە نێشانەی رێزلێنان لە عەباس کەمەندی و بەرهەمە هونەرییەکانی ئەو هونەرمەندە کوردە، کۆڕێکی رێکخست.
ئەو کۆرە، کە لەسێ بەش پێکهاتبوو، لە سەرەتادا ٢٥ تابلۆی نیگارکێشی عەباس کەمەندی خرایەڕوو، کە کاتی خۆی ئەو هونەرمەندە کوردە پێشکەشی دەزگای جەماڵ عیرفانی کردبوو، کە تابلۆکان لەلایەن بەشدارانی کۆرەکەوە بەرز نرخێندران.
هەواڵنێری کوردپا لەشاری سلێمانی رایگەیاند، لەو کۆرەدا ژمارەیەک هونەرمەندی ناسراوی کورد وەکوو \" مەزهەر خالقی، ئەنوەر قەرەداغی، ناسر رەزازی، تاهیر خەلیلی و عەدنان کەریم بەشداربوون.
لە بەشێک لە کۆڕەکەدا، هەر یەک لە ناسر رەزازی، ئەنوەر قەرەداغی و تاهیر خەلیلی لهبارهی کهسایهتیی هونهریی عهباس کهمهندی قسه و باسیان بۆ ئامادهبوان کرد.
هەروەها، دوایین دیوانی شێعریی مامۆستا عەباس کەمەندی خرایەڕوو، کە لەلایەن دەزگای چاپی \"کالج\"ی شاری سنەوە لە چاپ دراوەو پاشان بەسەر بەشداراندا دابەش کرا.
لەدوایین بڕگەی ئەو کۆڕەدا، فیلمێکی دیکیۆمێنتی، کە لەسەر ژیان و بەرهەم و بەتایبەت کاری تابلۆ نیگارکێشییەکانی و هەروەها کارە دیکۆمێنتی و لێکۆڵینەوەکانی عەباس کەمەندی ئامادە کرابوو، پیشان درا.
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممەی حەفتەی رابردوو، عەباسی كەمەندی نیگاركێش، نووسەرو شاعیر و دەرهێنەری بواری شانۆ لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا بههۆی نهخۆشیهوهکۆچی دوایی کرد.